AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٧ ١٩:٤٥

جموجوڵی چەند تیپی تەحریرولشام لە دەڤەری باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق

جموجوڵی چەند تیپی تەحریرولشام لە دەڤەری باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق

هەندێک سەرچاوە لە جووڵەی کتوپڕی چەند تیپی سەر بە تەحریرولشام لە دەڤەری باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق و دیکەی شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لە پێتەختی سووریا و چەند شاری دیکەی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوە سووریاییەکان ئەمڕۆ دووشەممە شەشی جوونی 2025 ڕایانگەیاند کە چەند تیپی سەر بە تەحریرولشام ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان بۆ پاراستنی باڵەخانەی باڵوێزخانە و چەند شوێنی دیپلۆماتیکی ئێران لە دیمەشق و دیکەی شارەکانی سووریا دەست پێکردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە یەکەی ڕەزمی لە چەند تیپی سەر بە تەحریرولشام بە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی سەربازی، دەستیان کردووە بە جێگیر کردنی هێزی نەگۆڕ و گەڕۆک لە دەڤەری باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە ئەو هێزانە دەرکەی چوونە ژوورەوەی باڵوێزخانەکەیان داخستووە و ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتە پێش و وادیارە کە ئەوە هەوڵێکە بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیی لەگەڵ تاران و ڕێگری لە رەخنەگەلێک کە لەم دواییەدا زیادی کردبوو.

بە پێێ ڕاگەیاندنەکان کەسێک لە ئێستادا لە نێو باڵوێزخانەکە نییە بەڵام ئەو هەوڵانە و ڕێوشوێنی ئەمنی توند باس لە جێگیر بوونەوەی کادیری باڵوێزخانە لە ڕۆژانی داهاتوو دەکات.





News ID 53454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha